سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کەتائیبی حزبوڵلا لە عێراق.
سوپای ئەمریکا لەو بارەوە ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی گروپی میلیشیاییەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق هێرشەکانیان ئەنجامداوە.
هێرشەکان بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر سێ دامەزراوەی گروپی میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵای سەر بە ئێران لە عێراق لە ( جرف سەخر و بابل و ئەنبار) ئەنجامدراون.
لە هێرشەکاندا بارەگاکانی حزبوڵا و شوێنی هەڵگرتنی چەک و یەکەی مەشق و ڕاهێنانیان ، هەروەها پێگەو توانا موشەکەکیانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کرانە ئامانج .
ئێستا دەنگوێ ئەوەش هەیە ئەمینداری گشتی کەتائیبی حزوڵا ئەبو ئالا ولائی) کوژابێت. بەلام تا ئێستا کوژرانی ئەو سەرکردەیە پشت راست نەکراوەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە