عێراقهەواڵ

عەلی زەیدی : كۆتایی مانگی حوزەیرانی 2027 كۆتا وادەیە بۆ گرووپە چەکدارەکان

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ “نیویورک تایمز”

باسک نێت
كۆتایی مانگی حوزەیرانی 2027 كۆتا وادەیە بۆ گرووپە چەکدارەکان دەست بە ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت بكەن.

ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، هەڵوەشاندنەوەی چوار گرووپی سەرەکییە وەک قەوارەی سەربەخۆ، گوتیشی: “ئەوان وەک تاک پەیوەندی بە دەستەی حەشدی شەعبییەوە دەکەن و تێکەڵ دەبن. لە دوای ئەو وادەیەشەوە، هەر گرووپێک لەژێر ناوی میلیشیادا کار بکات، وەک یاساشکێن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین

سەرەتا ماوەیەکی 90 رۆژە بۆ گروپە چەكدارییەكان دەستپێدەکات کە تێیدا گرووپەکان هیچ هێرشێک ئەنجام نادەن و دڵنیایی وەردەگرن کە هێزەکانی ئەمریکاش هێرشیان ناکەنە سەر؛ دوای ئەو 90 رۆژە، پرۆسەی رادەستکردنی چەک دەستپێدەکات؛ هەروەها تاوەکوو 30ی حوزەیرانی 2027 پرۆسەکە بە تەواوی کۆتایی دێت هەرچەندە میلیشیاکان داوایان کردووە تا کۆتایی 2027 مۆڵەتیان پێبدرێت.

كەنال (الحدث) دەڵێت گرووپە چەکدارەکان لە مانگی ئاداری 2027 ەوە دەست بە ڕادەستکردنی چەکە ستراتیژییەکانیان بە حکومەتی عێراق دەکەن بۆ ماوەی (90) رۆ واتا تا حوزەیرانی 2027.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close