عێراقكوردستانهەواڵ

پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە بۆ پێشمەرگە

پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە بۆ پێشمەرگە

باسک نێت
عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەپەیامێکدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبوونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی.

دەشڵێت: یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێکهاتەکانی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگریمان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close