عێراقكوردستانهەواڵ

10 ملیۆن دینار دەدرێتە کەسوکاری قوربانیانی کۆرۆنا

🔹وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای لە کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی دەکات، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە پەیوەندییان پێوەبکەن بۆ پێدانی بڕی 10 ملیۆن دینار بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارەکە ئەو کارمەند و پزیشکانە ناگرێتەوە کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

🔸نوسراوەکە 11ـی ئەم مانگە رەوانەی نەخۆشخانە و سەنتەرەکان کراوە بۆ کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستییانەی هێشتا مامەڵەیان نەکردووە.”

🔹ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەساڵی 2021 بڕیاری ژمارە 95ـی دەرکرد، کە تایبەت بوو بە پێدانی 10 ملیۆن دینار بە کەسوکاری ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی کە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا، ژمارەی ئەوان بەپێی وەزارەتی تەندروستی 214 پزیشک و کارمەندن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close