
پەرلەمانتارێكی عێراق:
ئیسرائیل لە (17) وێستگەی هەواڵگری لە بەغداد بوونی هەیە
“فرۆكەكانی ئیسرائیل (10) جار ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە”
باسک نێت
🔹عەلی توركی، ئەندامی كوتلەی سادقون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لە (17) وێستگەی هەواڵگری لە بەغداد قەوارەی زایۆنی بوونی هەیەو، هەندێك لەو ێستگانەی كە لایەنی ئەمریكی لە عێراق پێكیهێناوە بۆ كاری هەواڵگری، ئیسرائیل وەك هاوبەش تیایدا بەشدارە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی ئاشكراكردووە، تائێستا قەوارەی زایۆنی (10) جار سەروەری عێراقی پێشێلكردووە، كاتێكیش لەگەڵ سەرۆكی دەزگا ئەمنیەكان و لایەنە پەیوەندارەكانی بواری بەرگری ئەو پرسەمان تاوتوێكردووە، رەتیاننەكردووەتەوە.
وتیشی: (70%) ئەو فرۆكانەی ئیسرائیل كە هێرشەكەی ئەم دواییەیان كردە سەر ئێران، ئاسمانی عێراقیان پێشێلكردووە.
عەلی توركی جەختیشكردووە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق هیچ سودێكی نییە.