
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوەی ئیسرائیل لە لوبنان دەیکات ئۆپەراسیۆنێکی بەرگرییە لە دژی حز*بوڵڵا، هەروەها هێزەکانیشمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل.
باسک نێت
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، داوای کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان دەکەین و پێمان وایە دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سنووری باکووری ئیسرائیل.
ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی ئیسرائیل دەیکات ئۆپەراسیۆنێکی بەرگرییە لە دژی حزب*وڵڵا کە لە 8ی ئۆکتۆبەرەوە هێرش دەکاتە سەری.
ئاشکراشیکرد، ئێمە بەشداری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لوبنان ناکەین، هێزەکانمان لە ناوچەکەش ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل ئەگەر پێویست بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا ئاماژەیەک نابینین کە لەشکرکێشییەکی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ئارادایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




