ئابووریعێراقهەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق:  خستنەوەگەڕی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

وەزارەتی نەوتی عێراق:
خستنەوەگەڕی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی خاوی فیشخابور – جەیهان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، جەختیشی لەوە کردەوە، ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی وڵاتە، وەزارەتەکە هۆکاری دواکەوتنی کارکردنیشی بۆ رێکارە تەکنیکییەکان گەڕاندەوە.

ساحیب بەزون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە رۆژنامەی فەرمی وتووە، بۆرییەکە تووشی هیچ کێشەیەکی جەوهەری نییە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێخراوەو لە کاتی داگیرکاریی داعشدا زیانی بەرکەوتووە، ئەمەش پێویستی بە پشکنینی هەمەلایەنە و چاککردنەوەی هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کارەکان تایبەتە بە پشكنینی هایدرۆستاتیکی بەشی کۆتایی و گۆڕینی پەمپەکان بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی بە سەلامەتی.

وتیشی، بۆرییەکە بە توانای کارکردن لە 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەستپێدەکات و دەگاتە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەناردەکردن و سەقامگیرکردنی دابینکردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close