
میدیاکانی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە پارێزگای دەرعا لە سووریا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە.
دوای ئەوەی هەواڵگری تورکیا زانیاریی بە هەواڵگری سووریا دەدەن لەسەر پلانی تیرۆرکردنی سەرۆککۆماری سووریا، لە دوایین ساتدا پلانەکە پووچەڵ دەکرێتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکە لەلایەن چەکدارێکی داعشەوە ڕێکخرابوو کە پێشووتر لەگەڵ حیزبوڵڵا کاری کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




