عێراقكوردستانهەواڵ

ڕێژەی 28٪ی تازە دامەزراوانی هێزی تایبەت (قوات خاسە)ی عێراقی گەنجی کوردن

دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری عێراق لیستی ناوی ١٠ هەزار سەربازی تازە دامەزراوی لە هێزی تایبەت (قوات خاسە) ڕاگەیاند. دامەزراوان بەسەر هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەبن.

بەگوێرەی بەدواداچوونێک کە زێدپرێس بڵاوی کردۆتەوە، ڕێژەی ٢٨٪ی تازە دامەزراوانی هێزی تایبەتی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە نەتەوەی کوردن و زۆرینەیشیان کەوتوونەتە هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی.

دامەزراوان گەنجانی لەدایکبووی نێوان ساڵانی ١٩٩٧-٢٠٠٥ دەگرێتەوە.

لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی، ناوی هەزار و ٦٨٦ کەس لە ڕیزی دامەزراوەکاندا گەڕاوەتەوە. لەو ژمارەیەدا، زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن؛ ٦٢٩ دامەزراو، کە ٥٨ کەسیان بە نەتەوە عەرەب و ٥٧١ کەسەکەی دیکە کوردن. لە پارێزگای سلێمانی ناوی ٥٩٨ کەس گەڕاوەتەوە، ٤٥٦ کەسیان بە نەتەوە کورد و ٢٨ کەسیان عەرەبن. لە پارێزگای دهۆک ناوی ٤٥٩ کەس گەڕاوەتەوە، تەنیا سێ عەرەب و سەرجەم ئەوانی دی کوردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close