ئابووریعێراق

زانیاری نوێ لەسەر بودجەی عێراق ئاشکرا دەکرێت

🔹 مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، بودجەی فیدڕاڵی بەپێی یاسای ژمارە ١٣ ی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندکراوە، پارێزگاری لە خەرجیە چەسپاوەکانی خۆی دەکات و ڕەچاوی پێشهاتەکانی نرخی نەوت لە جیهاندا دەکات.

🔸ڕاوێژکارەکەس سەرۆک وەزیران دەشڵێت، لە ئاڕاستەی یەکەمدا پتەوکردنی سیستەمی داراییە هاوتەریب لەگەڵ زیادکرنی داهاتە نانەوتیەکان، ئاڕاستەی دووەمیش نەرمی نواندنی یاساییە لە کات و ساتەکانی خەرجیە گشتیەکان.

🔹ڕاشیگەیاند، بودجە پارێزگاری لە چەسپاوی خەرجیەکان دەکات، لە پێش هەمووشیانەوە مووچە و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریەکان، جگە لەوەش پڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و بازاڕی کارکردن و بە گەڕخستن.

🔸ئاماژەی بەوەشکرد، پاشەکەوتی دارایی کەرتی تایبەت بەشداری دەکات لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی کار کە داهات دابین دەکەن و بە شێوازێکی هاوبەشی ستراتیژی لەنێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتدا بەڕێوەدەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close