وەرزش

لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید بە مانچستەر سیتی دۆڕا

لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید بە مانچستەر سیتی دۆڕا

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ریاڵ مەدرید لەناو یاریگاى خۆی بەرامبەر یانەى مانچستەر سیتی شکستی هێناو رامۆسیش بەکارتی سور کرایە دەرەوە.

لەمیانی یارییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لە یاریی چوندا، یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.

ریاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەى مانچستەر سیتی دۆڕا.

گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید ئیسکۆ تۆماریکرد و دوو گۆڵەکەى مانچستەر سیتیش گابریال خیسۆس و کیڤن دیبرۆین تۆماریانکرد.

لەو یارییەدا لەخولەکی 86 سێرجیۆ رامۆس بە کارتی سور کرایە دەرەوەو لە یاریی داهاتوو کە بریارە لە 18ی مانگی سێ بکرێت، بێ بەش دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close