وەرزش

رۆژنامەى سپۆرت: نەیمار دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە

کۆتایی وەرز نەیماری بەرازیلی بە فەرمی ئیدارەى پاریس ئاگاداردەکاتەوە لەخواستی رۆیشتنی لە ریزەکانیدا.

رۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی لە زاری چەند کەسێکی نزیکی نەیمارەوە ئاشکرایکردوە کە یاریزانە بەرازیلیەکە چاوەرێ دەکات کۆتایی وەرز داواکارییەکی فەرمی پێشکەشی ئیدارەى پاریس سانجێرمان بکات.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەى سپۆرت بێت، نەیمار بە فەرمی داوا لە ئیدارەى پاریس سانجێرمان دەکات دەستبەرداری ببن و رێگەی بدەن لە یانەکە بروات.

نەیمار دەتوانێت سود لەو بەندەى رێنماییەکانی فیفا وەربگرێت کە هەر یاریزانێک سێ ساڵ لە یانەیەک بمێنێتەوە، دەتوانێت داواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بکات.

زۆربەى پێشبینیەکان بۆ ئەوەن کۆتایی وەرز نەیماری بەرازیلی لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوەبکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close