تەندروستی

ئەگەر لە ڕۆژێکدا سێ دەنک خورما بخورێت ئەم سودانەی هەیە

خورما وەک خواردنێکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان لەلای هاوڵاتیان زیاتر دەخورێت، سودێکی ئێجگار زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

لەگەڵ تامەکەی خورما دەوڵەمەندە بە ماددەی ( پۆتاسیۆم، ئاسن، فۆلیک ئەسید، کالسیۆم) و چەندین ڤیتامینی دیکە.

پسپۆرانی خۆراک دەڵێن، ئەگەر لە ڕۆژێکدا سێ دەنک خورما بخورێت کاریگەری تەندروستی باش لەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت، بەهۆی ئەوەی رێژەی ڕیشاڵەکان تێیدا زۆرە کرداری هەرس ئاسان دەکات.


لەبەر ئەوەی رێژەی دژە ئۆکسیدی زۆری تێدایە، پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و بە زیندوویەتی دەیهێڵێتەوە، هاوکات یارمەتی زوو چاکبونەوەی برینی سەر پێست دەدات.


خورما هاوسەنگی فشاری خوێن و لێدانی دڵ ڕادەگرێت، ڕێگری دەکات لە  تەسکبونەوەی دەمارەکانی خوێن کەمدەکاتەوە، وەک کۆگایەک وایە بۆ کۆکردنەوەی وزە، بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی لە تەمەنی گەشەکردندان زۆر بە سودە.


پسپۆڕان جەختدەکەنەوە، لەبەر ئەوەی ڕێژەی شەکر و کالۆری لە ناو پیکهاتەی خورمادا زۆرە، باشترە لە ڕۆژیکدا تەنیا سێ دەنک خورما بخورێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close