كوردستانهەواڵ

عەلی زەیدی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین و جیاوازی ناکەین

عەلی زەیدی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین و جیاوازی ناکەین

باسک نێت
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، نووسەر و شڕۆڤەکاری عێراقی، دووپاتی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی سەرانسەری عێراق خەرج دەکرێت.
زەیدی وتی: «هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە عێراق و عێراقیین، بۆیە هیچ جیاوازییەک لەنێوانیان و فەرمانبەرانی ناوچەکانی دیکەی وڵات ناکەین.»
سەرۆک وەزیران هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە نایەوێت کێشە و گرفتەکانی ساڵانی ڕابردوو، کە بوونە هۆی دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە سەردەمی حکومەتەکەی ئەو دووبارە ببنەوە.
ئەو قسەیانە لە کاتێکدا دێت کە چاوەڕوانییەکی فراوان لە هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دڵنیابوون لە بەردەوامی ناردنی بە کاتی خۆی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close