عێراقهەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی : دواین مۆڵەت ئەدەنە سونەکان بۆ یەکلاکردنەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

چوارچێوەی هەماهەنگی مۆڵەتی تا (20)ی ئەم مانگەی داوە بە سوننەكان
“بۆ رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی كەسایەتیەك بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمان”
لەیەكەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاساداناندا پرسی سەرۆكی پەرلەمان یەكلادەكرێتەوە
“ئەو پرسە چیتر دواناخرێت”

باسک نێت
پەرلەمانتارێك: نیمچە رێككەوتنێك هەیە لەسەر هەڵبژاردنی سالم عیساوی
زیا هەنداوی, ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: پەرلەمان دوای تەواوبونی زیارەتی دەی موحەرەم, كارەكانی دەستپێدەكاتەوە.


پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران, لە دانیشتنی یەكەم یان دووەمی ئەم وەرزەی یاساداناندا یەكلادەكرێتەوە.
هەنداوی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (الصباح), ئاماژەی بە دروستی ئەو هەواڵانەش كردووە كە موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, بەنیازی گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.
ئەو گۆڕینە, ئامانجی كردنەوەی دەرگای خۆ كاندیدكردنە لەبەردەم كەسایەتی نوێ‌ بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان, لەحاڵەتێكدا پێكهاتەی سوننە لەسەر كەسێكی دیاریكراو رێكنەكەوتن.
رێككەوتنێكی نیمچە تەواو هەیە لەنێو پێكهاتەی سوننە, بۆ هەڵبژاردنی سالم عیساوی, بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
كوتلەیەكی شیعی گەورە كە دژی كاندیدكردنی عیساوی بوو, هەڵوێستی گۆڕاوە, ئەوەش بەشداربووە لە نزیككردنەوەی دیدو بۆچۆنەكان لەیەكتر.
لای خۆیەوە, عائید هیلالی, سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی مۆڵەتی تا (20) ئەم مانگەیان داوە بە هێزە سوننیەكان, تا دوای كۆتایهاتنی رێورەسمی عاشورا, بۆ یەكلایكردنەوەی هەڵوێستیان و رێككەوتنیان لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان.


ئەگەر هێزە سوننیەكان لەنێو خۆیان نەگەنە رێككەوتن, ئەوا دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان رێكدەخرێت لە یەكەم دانیشتنی وەرزی یاساداناندا, پرسەكە دەدرێتە دەست پەرلەمانتارەكان, هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دەبێتە بە سەرۆكی نوێ‌.


ئەو پرسە دواناخرێت, هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت بەخێرایی ئەو دۆسیەیە یەكلابكەنەوە, بەوپێیەی كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر كاری یاسادانان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close