جیهانهەواڵ

فڕۆکەیەکی سوپای پاسداران کەوتە خوارەو و قوربانی هەیە

فڕۆکەیەکی سوپای پاسداران کەوتە خوارەو و قوربانی هەیە

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ‘ئێرنا’ـی ئێران:باسک نێت

دوو ئەندامی سوپای پاسداران کە یەکێکیان پلەی عەمید بووە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران گیانیان سپارد.

“فڕۆکەیەکی سەر بە هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بەناوی ‘شەهیدانی ئەمنییەت’ لەناوچەی سەراوان، لە سنووری پارێزگای گوڵستان، کەوتە خوارەوە.”

“فڕۆکەکە لە جۆری ‘گایرۆ پلان’ بووە، فەرماندەی لیوای نەینەوا لە پارێزگای گۆلستان، عەمید ‘حەمید مازەندەران’ی لەناو فڕۆکەکەدا بووە. هەروەها کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکە کە ناوی حامید جەندەقییە.”

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close