كەش و هەوا

کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی بارانبارین کەیە

کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی بارانبارین کەیە

کەشناسی هەرێمی کوردستان

باسک نێت

ئەمڕۆ دووشەممە 04-11 – 2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت. لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرما نزم دەبێەوە بە (2-3) پلە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەی سێشەممە 05-11- 2024، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێ بەرەو ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close