كەش و هەواكوردستان
ئەم شەپۆلی سەرمایە کۆتای دێ و باران بارین دەسپێدەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە هەفتەین ئایندەوە ئەم شەپۆلی سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کۆتاییدێت و لە کۆتایی هەفتەی ئایندە ئەگەری بارانبارین هەیە.
باسک نێت
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ھەینی کاریگەری شەپۆلی سەرماکە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و لە دوو سبەی رۆژی شەمە بەدواوە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا وشک و ساردە لەسەر ناوچەکانمان دوور دەکەوێتەوە و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێژەی ٣ تا ٤ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە کەمێک کاریگەری سەرماکە کەمدەبێتەوە لە رۆژدا و بەڵام لەشەواندا کەش بەساردی ئەمێنێتەوە.
تا کۆتای ھەفتەی داھاتوو ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە کەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت و ئاسمان بەزۆری ساماڵ ئەبێت لەکۆتای ھەفتە ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەکی نوێی سارد لە وڵاتانی ئەوروپاوە بگاتەوە سەر دەریای ناوەراست و حاڵەتێکی ناجێگیری کەش بەلاوازی بەشێکی ناوچەکانی سوریا و عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لە رۆژی پێنجشەمە و ھەینی هەفتەی داهاتوو ئەگەری ھەورە بروسکە و تاوە بارانی لێدەکرێت.