
شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 11 لە بەغدایە
باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ عێراق 763 ملیار دیناری مووچەی مانگی 10 خەرجبکات، ئەگەر کێشەیەکی دیکە و نوێ نەیەتە پێشەوە.
بەپێیی زانیارییەکان کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری ژمێریاری و رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەغدا.
لەمڕۆوە دەچنە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو بەزوویی رێکارەکانی وردبینی لیستی مووچەی مانگی 11 تەواو بکەن، هەر داوا و تێبینیێکی وەزارەتی دارایی عێراق هەبێت، چارەسەری بکەن.
ئەمە لەکاتێکدا نزیکەی دوو مانگ دەبێت مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10 یان وەرنەگرتووە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




