جیهانهەواڵ

سبەینێ ئەمریكا رزگار دەكەین، باج كەمدەكەینەوەو موچە زیاد دەكەین

“سبەینێ ئەمریكا رزگار دەكەین، باج كەمدەكەینەوەو موچە زیاد دەكەین”
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا:
سبەینێ بچنە دەرەوەو دەنگ بدەن، كۆتایی پێدەهێنین، سبەینێ پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕین.

هەموو ئەو شتانەی كە كامالا هاریس تێكیداوە، چاكی دەكەینەوەو ئەم كارە بە خێرایی دەكەین.

بەدەمەوەچوونی كامالا هاریس بۆ گەردەلولەكە پەڵەی شەرمەزاریی و ناپاكی بوو، بۆیە بە دەنگتانی ئێوە سبەینێ كامالا دەردەكەین و ئەمریكا رزگار دەكەین.
باجەكان كەمدەكەینەوە، كۆتایی بە هەڵاوسانی ئابوری دەهێنین، نرخ كەمدەكەینەوەو موچە زیاد دەكەین و هەزاران كارخانە دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریكا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close