كوردستانهەواڵ

بایکۆتی فەرمانبەران لە سلێمانی دەستیپێکردەوە

باسک نێت – سلێمانی

بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی و خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانەنشینی و بانکی مەڵکەندی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، بایکۆتی کارەکانیان کردووە و هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتییان بەڕێناکەن.

هاوشێوەی رۆژی رابردوو ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانەنشینی و بانکی مەڵکەنی بەهۆی دواکەوتنی مووچە دەوامیان راگرتووە.

هاوکات، بۆ رۆژی دووەم پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد و داوای دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەن.

کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە تاوەکو ئێستا نەچوونەتەوە بۆ دەوام و ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان ناتوانن وەک پێویست بژێوی و پێداویستی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close