ئەرشیفى بزووتنەوەجیهانرابــه‌ری گشتیهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی و دەم پارتی کۆبوونەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی و دەم پارتی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، لە درێژەی دیدارەکانماندا بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ، سەردانی بارەگای سەرەکیی (دەم پارتی) مانکرد لەلایەن بەڕێز تونجر بەکرهان، هاوسەرۆکی پارتەکە وژمارەیەک لەبەرپرسانی دەمپارتیەوە پێشوازیمان لێکرا

​لە دیدارەکەدا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، تیشک خرایە سەر پرسی ئاشتی لە تورکیا؛ هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەردوامی پرۆسەکەو دورستکردنی متمانە پشوودرێژی لەنێوان لایەنەکان، کەپێمان وایە دەبێتە مایەی بەرجەستەبوونی ئاشتی، ئارامی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی تورکیا هەروەک چۆن سەرکەوتووبوونی پرۆسەکە دەبیتە مایەیی بەرقەراری ئاسایش وئارامی ناوچەکە.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بەڕێز تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی سوپاسی بەرێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد بۆ دڵسۆزی و دید و تێڕوانینەکانی
سەبارەت بەسەرخستنی پرۆسەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close