
“بۆرییه‌كه‌ی جورف سه‌خر 26 ئینجه؛ له 2021وه كونكراوهو نه‌وتی لێ براوه”
باسک نێت
ئاژانسی (رۆیته‌رز) له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌منی و سوپا‌و كه‌رتی نه‌وتی عێراقه‌وه:
به‌هێزترین گروپی چه‌كداری شیعه‌ی لایه‌نداری ئێران له عێراق (كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا)، ملیۆنان دۆلاری له به‌قاچاخبردنی نه‌وتی دزراوی عێراق ده‌ستده‌كه‌وت، ئه‌مه وایكرد سه‌رۆك وه‌زیران هێز كۆبكاته‌وه بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م گروپه.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو حزبوڵا ئه‌م تۆڕه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
پرۆسه‌ی قاچاخییهكه به ده‌ست تێكه‌ڵكردن بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی به‌رپرسی ناو ده‌زگاكانی ئاسایش و نه‌وت.
له ساڵی 2021وه ئه‌م قاچاخییه سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانی به حكومه‌تی عێراق گه‌یاندووه.
حزبوڵا كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێندراوه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حكومه‌ت وه‌كو به‌شێك له هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌كداماڵینی خۆی ناوده‌بات.
تائێستا‌و له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به قاچاخی نه‌وت له ناوچه‌ی (جورف سه‌خر)ی پارێزگای بابل، 9 گه‌وره به‌رپرسی ئه‌منی و كه‌رتی نه‌وت له پۆسته‌كانیان لادراون.
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانیكردووه هه‌موو گومانلێكراوان ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی بابل و فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری و ئاسایشی پارێزگاكه له پۆسته‌كانیان لابراون، له‌گه‌ڵ لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌كانی نه‌وت.
زه‌یدی فه‌رمانی به گه‌وره فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان كردووه هێزی زیاتر له ده‌وروبه‌ری (جورف سه‌خر) بڵاوبكه‌نه‌وه‌و ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو ناوچه‌كه‌وه، ئه‌مه ره‌نگه حكومه‌ت بخاته به‌رده‌م روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان.
هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات، گروپه چه‌كداره‌كان ئه‌م جۆره چه‌كانه‌یان هه‌یه: چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف، دۆشكه، موشه‌كی دژه تانك، هاوه‌ن، موشه‌ك، درۆن، موشه‌كی بالیستی كورت مه‌وداو موشه‌كی كروز، كه ئێران پێیداون و به یارمه‌تی ئێران گه‌شه‌یان پێداوه.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی كه رۆژی شه‌ممه به‌شدارییان له پشكنینی (جورف سه‌خر) كردووه رایانگه‌یاند: لێكۆڵه‌ره‌كان به‌ڵگه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه قاچاخچییه‌كان بۆری نه‌وتی خاویان كونكردووهو نه‌وتیان لێ راكێشاوه‌و له چاڵێكدا كۆیانكردوهتهوه.
بۆری نه‌وته‌كه 26 ئینجه (نزیكه‌ی 66 سانتیمه‌تر)، رۆژانه نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌گوازێته‌وه.
لێکۆڵەران ئامێری پەمپکردنیان دۆزیوەتەوە کە لەناو چەند کۆگایەکدا شاردراوەتەوە، ئه‌م كۆگایانه بۆ خۆدزینەوە لە چاودێری ئاسمانی بەکارهێنراون لەکاتێکدا بارهەڵگرەکانی تانکەر نەوتی خاویان بارکردووە. پاڵاوگەیەکی بچوک و شاراوەی نەوتیشیان لەو ناوچەیەدا دۆزیوەتەوە.
دوو بەرپرسی نەوتی عێراقی کە زانیاری ڕاستەوخۆیان لەسەر لێکۆڵینەوەکە هەیە وتیان: بەبێ زانینی ئه‌و ماوه‌ی كه بۆرییه‌كان كونكراون و نه‌وتیان لێبراوه، هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی ڕادەی زیانەکان، بەڵام بەهای ئەو نەوتە خاوەی کە ڕەنگە لە ساڵی 2021ەوە له بۆرییه‌كان ده‌رهێنرابێت سەدان ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له به‌ر رۆشنایی فشاره‌كانی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر عێراق له‌باره‌ی رۆڵی گروپه‌كانی سه‌ربه ئێران له كه‌رتی نه‌وتدا.




