عێراقهەواڵ

زەیدی فەرمانی بەهێزە ئەمنیەكان كردووە گەمارۆی جورف لسەخر توندبكەنەوەو لە ئامادەباشیدابن بۆ چوونە ناوەوە

زەیدی فەرمانی بەهێزە ئەمنیەكان كردووە گەمارۆی جورف لسەخر توندبكەنەوەو لە ئامادەباشیدابن بۆ چوونە ناوەوە

باسک نێت
كەناڵی “الحدث”ی سعودی، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە ئاشكرایكردووە، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وادەی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە بۆ ئەوەی گرووپەكان رازی بکات جورف لسەخر چۆڵبكەن.

بەوتەی سەرچاوەكە، زەیدی ئەمڕۆ فەرمانیكردووە بە سەرکردە ئەمنییەکان گەمارۆدانی ناوچەی جورف لسەخر لە پارێزگای بابل تەواوبكەن، لەگەڵ توندوتۆڵكردنی خاڵە پشکنینەکانی دەوروبەری و لە ئامادەباشیدابن وەك ئامادەكارییەك بۆ دەرچوونی فەرمانی چوونە ژوورەوە بۆ ناوچەکە.

زەیدی پێشتر لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا، ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی دادوەری عێراق پشتگیری لە رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی قاچاغچێتی دەکات، جەختیشیکردەوە، حکومەت توانای هەیە روبەڕوی باندەکانی قاچاغچێتی ببێتەوەو نابێت قاچاغچێتی و دزی لە وڵاتدا بمێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close