
ئەمشەو لەکۆبونەوەی سەرکردەکانی شیعە چی رویدا..؟
باسک نێت
کۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی ( سەرکردەکانی شیعە ) گرژی تیاکەوتووەو سەرۆک وەزیران دوای ئەوەی بەئەنجام نەگەیشتووە، کۆبونەوەکەی بەجێهیشتووە.
لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی رێکخراوی بەدر و کەتیبەکانی شوهەدا ناڕازی بونە هێزی سەربازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی جەرفولسەخر بەکاربهێنرێت.
سەرۆکی حزبی حیزب وڵا و سەرۆک ئەرکانی حەشدیش ناکۆکن لەسەر کشانەوە لەناوچەکە.
سەرۆک وەزیران سور بوە لەسەر بەکارهێنانی هێزی سەربازی و بەشێک لەسەرکردەکانیش ناڕازی بونە، ئەوەش وایکردووە زەیدی بەتوڕەیی و بەبێ گەیشتن بەئەنجام کۆبونەوەکە بەجێبهێڵێت.
زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێش زەیدی، هادی عامری و ئەبو ئالا وەلائی کۆبونەوەکەیان جێهیشتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




