تەندروستیجیهانهەواڵ

ئێران کەمبوونەوەی ڕێژەی مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی ئێران سعید نمکی ڕایگەیاند، ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە دەستی بە کەمبوونەوە کردووە و ڕایشی گەیاند: ” زۆرترین توانای خۆمان لە ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەکە بەکارهێناوە و قۆناغی کۆنترۆڵ کردن نزیک بۆتەوە”.

تا ئێستا ڕێژەی تووشبوان لە ئێران گەیشتۆتە 41,495 و ژمارەی گیانلەدەست دان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە 2,757 و هەروەها 13,911 توشبووش چارەسەر کراون.

جێی باسە قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکان یەکێکە لە هەرە گرنگترین ڕێگا بۆ ڕووبەرووبونەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە، بۆیە تا پێتان دەکرێت لەماڵەوە بمێننەوە و گیانی خۆتان و خۆشەویستانتان بپارێزن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close