كوردستانهەواڵ

وەزیری ڕۆشنبیری: پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی کۆمەکپێکراوان بڵاونەکەنەوە

ئەمرۆ 2020/3/30 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ئیدارەی راپەرینی کرد و لە وتەیەكیشدا پەیامێكی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە كاری خێرخوازی ئەنجامدەدەن و رایگەیاند،”پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی کۆمەکپێکراوان بڵاونەکەنەوە”

لە سەردانەكەیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان، لەگەڵ هەریەك سەرۆكی ئیدارەی راپەڕین و لیژنەی روبەروبونەوەی كۆرۆنا و بەرپرسانی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری راپەڕین كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكانیدا وەزیری رۆشنبیری باسی لە رێككارەكانی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و ئاماژەی بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم كرد لەو روەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین كرد هاوشانی لیژنەی روبەروبونەوەی كۆرۆنا، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانی ناوچەكە بەمەبەستی زیاتر خۆپارێزیان لە پەتای كۆرۆنا.

سەبارەت بە كێشەی جوتیاران، حەمەی حەمەسەعید وتی،”دوێنێ لەگەرمیان ھەمان داواکاری ھەبوە بۆیە داواو پێشنیارەکە دەخەینە بەردەم لیژنەی باڵای حکومەت، تاڕێگەو میکانزمێکی گونجاو دیاری بکەین بۆ ئەو مەبەستە”

دەربارەی ئەو كەسانەی كاری خێرخوازی دەكەن حەمەی حەمەسەعید رایگەیاند،”پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی کۆمەکپێکراوان بڵاونەکەنەوە”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close