عێراقكوردستانهەواڵ

گۆڕی بەکۆمەڵی نوێ دۆزایەوە سەرجەم قوربانییەکان ژن و منداڵی کوردن

گۆڕی بەکۆمەڵی نوێ دۆزایەوە سەرجەم قوربانییەکان ژن و منداڵی کوردن

باسک نێت

دکتۆر زیا کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق

“بۆ یەکەم جار رایدەگەیێنم کە لە رێگەی پێداچوونەوە و شیکردنەوەی وێنەی مانگی دەستکرد، گۆڕی بەکۆمەڵی نوێمان لە تەل شێخییە دۆزیوەتەوە.”

“دووریی نێوان گۆڕەکان کەمتر لە مەترێکە، سەرجەم قوربانییەکان ژن و منداڵی کوردن و جلوبەرگی کوردییان لەبەرە و یەکدیان لەباوەش گرتووە.”

“پاشماوەکان زۆر کەڵەکە کراون، لەبەرئەوەی ژن و منداڵن، ژنەکان منداڵەکانیان لە باوەش گرتووە، بۆیە کاری دەرخستنیان زۆر ئاڵۆز و قورسە، هەوڵ دەدەن کە ئێسکەکان تێکەڵ نەبن بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بە باشی بکرێت.”

“تاوەکو ئیستا 50 رووفاتیان دەرهێناوە و پێشبینی دەکەن کە 100 بۆ 150 رووفاتی دیکەی تێدا بێت.”

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close