جیهانهەواڵ

حەماس وەڵامی تڕەمپی دایەوە

بزوتنەوەی حــماس:باسک نێت

لەڕێی نێوەندگیرەكانەوە، بیرۆكەی ئەمریكی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەستمان پێگەیشتووە.

پێشوازیی لەهەر هەوڵێك دەكەین بۆ ڕاگرتنی دوژمنكاریی دژی گەلەكەمان .

ئامادەین بۆ دانیشتنی بەپەلە لەسەر مێزی دانوستان بۆ قسەكردن لەبارەی ئازادكردنی دیلەكان، لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی ئاشكرای كۆتاییهێنان بە شەڕ .

ئامادەی دانوستانین بۆ ئازادكردنی دیلەكان، لەبەرامبەر كۆتاییهێنان بە شەڕ و كشانەوەی تەواوەتی سوپای زایۆنیی و پێكهێنانی لیژنەیەكی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غ،،زە .

دەبێ گرەنتی پابەندبوونی دوژمن بە ئاشكرا و ڕاشكاوی بە ڕێككەوتنەوە بكرێت تا ئەزموونی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە .

بزوتنەوەكە بەردەوامدەبێت لە پەیوەندیی لەگەڵ نێوەندگیرەكان بۆ پەرەپێدانی بیرۆكەی پێشكەشكراوی ئەمریكی لەپێناو ڕێككەوتنێكی گشتگیر كە خواستەكانی گەلی ئێمەی تێدا بەدەستهاتبێ .باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close