كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كەشناسی هەرێم:سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بەرز دەبنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە شاری هەولێر 36 پلە، لە سلێمانی35 پلە و لە دهۆك 34 پلە بێت و لە كەركوك 37 پلە بێت. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە ئەمڕۆ چوار شەممە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوری پێوە دەردەكەوێت، مەودای بینین لە نێوان (9-10) كیلۆمەتر دەبێت.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە پێشبینیشی كردووە سبەینێ پێنج شەممە، لە هەوێر پلەكانی گەرما 38 پلە بیچت و لە سلێمانی 36 پلە و لە دهۆك 36 پلە و لە شاری كەركوكیش 39 دەبێت. 

كەشناسی ئاشكراشیدەكات ئاسمان سبەینێ ئاسمان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت و مەودای بینین لە نێوان (9-10) كیلۆمەتر دەبێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close