كوردستانهەواڵ

کەلار..بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە منداڵێک خنکا

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە منداڵێک خنکا.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژن لە قەزای کەلار منداڵێک بەهۆی خواردنی چەرەزات(بادەم) کە لە هەناوی گیراوە، خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە تەمەنی یەک ساڵ و نیو بووە، بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close