
دوای سەرکەوتنی ترەمپ، نرخی زێڕ داشکاندنێکی گەورەی تۆمارکرد
باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ دوو هەزار و 643 دۆلار دابەزی.
لە دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردووە و لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێردا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە.
پێشبینی دەکرێت سیاسەتەکانی ترەمپ ببنە هۆی بوژانەوەی کەرتی ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەش خواستی وەبەرهێنەر و بازرگانانی لەسەر پشکە ئەمریکییەکان زیادکردووە و بەهای دۆلاریان بەرزکردووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




