
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە، ستیسی جیلبێرت، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشکەش کردووە، کە لە نووسینگەی دانیشتووان و پەنابەران و کۆچبەری کاری دەکرد، هەروەها لەم دواییانەدا بەشداری لە گفتوگۆکانی ئیدارەی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ئیسرائیل لە غە”ز”زە کردووە.باسک نێت
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە جیلبێرت ڕۆژی سێشەممە ئیمەیلێکی بۆ کارمەندانی وەزارەت ناردووە و تێیدا بۆچوونی خۆی ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە “هەڵە بووە لەوەی کە دەڵێت گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە ئیسرائیل ڕێگری لە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غە”ز”زە نەکردووە.”
ئاماژە بەوەشکراوە، جیلبێرت لە ئیمەیڵەکەیدا ڕایگەیاندووە، “ئیسرائیل ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان بە هاووڵاتیانی مەدەنی غە”ز”زە دەکات، بەو پێیەی لە چەند هەفتەی دوای دەرچوونی ڕاپۆرتەکەدا ڕۆیشتنی هاوکارییەکان بەردەوام کەمبوونەتەوە، لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکە هۆکاری پێویستی نەدۆزیەوە بۆ وەستاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل”.