فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بارەی خستنەخوارەوەی چەند مووشەكێكی بالیستی حووسییەكان لە دەریایی سوور ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی دەریایی وڵاتەکەمان لە دەریای سوور پێنج مووشەكی حووسییەكانی خستە خوارەوە.
دەشڵێن، ئەو موشەکانە لەلایەن حوسیەکانەوە ئاڕاستەی چەند كەشتییەکى بازرگانی لە ناوچەكە كرابوون.
هەروەها، حووسییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ دوو كەشتی جەنگی ئەمریكیمان لە دەریای سوور کردووەتەوە ئامانج و هەر ئەمڕۆ لە زەریای هیندیدا سێ كەشتیمان كردە ئامانج، كە یەكێك لەوانە ئەمریكی و یەكێكى دیکەشیان ئیسرائیلی و ئەوی دیکەیان ئاڵای یۆنانی لەسەر بوو.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە