عێراقكوردستانهەواڵ

بەبڕیاری سودانی تەواوی خاڵە سنووریەکان کۆنترۆڵ دەکرێن و هەرێمیش دەگرێتەوە

باسک نێت

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ستراتیژییەکی گشتگیری ئەمنی بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت و ئەو ستراتیژییەش تەنها سنوری تورکیا ناگرێتەوە

بەڵکو سنوری هەمو وڵاتانی دراوسێ دەگرێتەوە و ئامانجی سەرەکییش لە پێناو رێگریکردنە لە قاچاخ و هاتنەوە ناوەوە و چونە دەرەوەی کەسەکانە بە شێوەی نایاسایی.

تەحسین خفاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی ناوخپی عێراق لە رێگەی جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور ستراتیژییەکی گشتگیر جێبەجێ دەکات بۆ پاراستنی سنورەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ئامانجێکی سەرەکی هەیە لە پشت جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژییەوە، پاراستنی سنوریش تەنها تورکیا ناگرێتەوە بەڵکو هەمو وڵاتانی دراوسێ دەگرێتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکیش لە پێناو رێگریکردنە لە قاچاخ و هاتنە ناوەوە یان چونە دەرەوەی کەسەکان بەشێوەی نایاسایی.

لە رۆژی 22ی مانگی (شوبات/2) وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی پێشوەختەی هێزەکانی زێرەڤانی هەرێمی کوردستان هێزێکی سەر بە لیوای یەکی سنوری عێراقی رەوانەی خالی سفری سنوری هاوبەشی عێراق و تورکیا کران لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پێناو بەرەنگاربونەوەی لەیاسا دەرچوەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close