بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ
وەڵامێك بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان
وەڵامێك بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕێز‌و ئیحترامان
ئێمه نامانەوێت له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌حزابه ئیسامیه‌كان و كار‌و موماره‌سه‌ی سیاسیان قسه بكه‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌حسومه‌و له فقهی سیاسی ئیسلامی‌دا ده‌یان و سه‌دان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه پێشوتریش له خانه‌ی (المعلوم بالضرورة ) ناسراوه‌و ته‌واوی ئوسول و بنەماو بەشی بۆ دیاری كراوه له‌لایه‌ن زانایانی ئوسول و زانایانی فقه به‌واتایه‌كی تر لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نوسراوه‌و داخراوه
موناقه‌شه كردن له‌م مه‌سئه‌له‌یه كات به‌فیڕۆدانه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانەوێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی بكه‌ین ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ن
یه‌كه‌م : به‌ڕێز سه‌رۆكی زانایان گه‌ر قه‌ناعه‌تی هه‌روایه بۆ له مه‌جلسێكی زانستیدا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی شارەزا و پسپۆر له‌و بوارەدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌ووروژاندوه بۆ ده‌بی له‌مه‌حفه‌لێكی ته‌خه‌روجی زانایان به‌م ئوسلوبه هه‌ڵچوانه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی وروژاند، به‌قه‌ناعه‌تی ئێمه ده‌بو به‌ڕێز سه‌رۆكی زانایان له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م بناغە مه‌نتیقیه ڕه‌فتاری بكردبایە باشتر بو بۆ به‌ڕێزیان (ليس كل ما يدرك يقال ولا كل ما يقال حضر اهله ولا كل ما حضر اهله حان وقته )
دووه‌م: پێمان سه‌یره سه‌رۆكی زانایان به حوكمی باگراوندی مه‌لایه‌تی وزانستی وپسپۆر له بواری علومی شه‌رعیدا هه‌روه‌ها به‌حوكمی دوا پله‌ی مه‌راحلی دراسی كه‌به‌ده‌ستهێنانی شەهاده‌ی دكتۆرایه به‌تایبه‌تیش به‌حوكمی مه‌وقعی وه‌ك سه‌رۆكی زانایان
چۆن وشه‌ی (المعلوم بالضرورة ) له ئیسلامدا له‌كتێبكانی السياسة الشرعية به‌به‌رچاویدا تێنه‌په‌ریوه
سێیه‌م : گه‌ر به‌ڕێزیان ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یان فه‌رامۆشكردوه نه‌ده‌بو ئه‌مه‌یان كه واقعی حاڵه‌و چه‌ندین ئه‌حزابی ئیسلامی و ڕێكخراوی ئیسلامی به‌چینی مامۆستاكانیان و چینی ئه‌هلی فكریان و به جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو موماره‌سه‌ی كاری سیاسی ده‌كه‌ن به‌تێپه‌ربونیان به قۆناغی خەباتی چه‌كداری ته‌زحیه‌دانیان له پێناو به‌ها باڵاكانی میله‌ته‌كه‌یان
نه‌ده‌بو ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه كه‌واقعی حاڵه به‌م شێوازه وروژێنرێ له‌كاتێكدا به‌ڕێزیان ده‌بو ئه‌مەیان بزانایه وروژاندنی ئه‌م بابه‌ت و مه‌سئه‌لانه وەڵام دانه‌وه‌ی زۆری بۆ دروست ده‌كات تا حه‌دی ئیسائه ده‌بو به‌ڕێزیان ئاگایان له‌م ده‌قه پیرۆزه‌ی قورئان بوایه كه ده‌فه‌رموێت(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (101)…..
داواکارین له‌به‌ڕێز سه‌روكی زانایان له‌ئاست وروژاندنی ئه‌م پرسه‌و ئه‌م پرسیاره به‌رپرسیارانه قبوڵی وڵامدانه‌وه‌و ره‌دوو ره‌خنه‌كان قبوڵ بكات
براتان
احمد گه‌رمیانی
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی