جیهانعێراقهەواڵ

سودانی : حکومەت کۆتایی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق هێناوە

محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی لە رێوڕەسمی یادی شەشەمین ساڵیادی كوژرانی (قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس) ڕیگەیاند: شەش ساڵ لەمەوبەر لە پێشێلکارییەكی سەروەری نیشتمانیدا، هێرشێکی ناڕەوا سەرکردەکانی سەرکەوتن و هاوەڵەکانیانی كردە ئامانج.

سودانی وتیشی: هێرشەکەی فڕۆکەخانەکە دەستدرێژییەكی گەورە بوو بۆ سەر شوێنێکی مەدەنی كە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەست بۆبردنی قەدەغەكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: حکومەت کۆتایی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق هێناوەو خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنەوەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، هاوکات کۆتایی بە بوونی یونامی هێناوە.

ڕوونیشیکردەوە: بڕیاری چەكداماڵین بڕیارێكی عێراقی پوختەو مەرجەعییەت جەختی لەسەر پێویستی كردووەتەوە، کە چەكداماڵین هەنگاوێکی بنەڕەتیە بۆ چەسپاندنی سەروەری نیشتمانی.باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close