عێراقكەش و هەواكوردستان
شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بەڕێوەیەو هەندێک ناوچە دەگاتە ژێر پلەی کۆڵان

بەپێی پێشبینیی دەستەی كەشناسی عێراق، لەڕۆژانی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا، پلەكانی لەتەواوی ناوچەکانی عێراق گەرما بەڕادەیەکی زۆر بەرزدەبنەوە…باسک نێت
سەرچاوەکانی کەشناسی دەڵێن: کەشوهەوای فێنک بەتەواوی بارگەی دەپێچێتەوەو شەپۆلەکانی گەرما شوێنیان دەگرنەوەو ڕوو لەتەواوی ناوچەکان دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، تاڕۆژانی کۆتایی ئەم هەفتەیە، لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرما تا 45 پلەی سەدی بەرز دەبنەوە.
بەڵام تاناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەگەنە ژێر پلەی 50، بەڕادەیەک هەندێک ناوچە پلەی گەرمیی دەگاتە 48 پلەو شارەکانی بەسرەو موسڵ و بەغدا بەرزترین پلەکان تۆماردەکەن و لەکەرکوکیش دەگاتە 43 پلە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




