لە دوای شەش ڕۆژ لە مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆككۆماری ئێران، مدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، كە جەمیلە عەلام هودا هاوژینی رەئیسی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران بەربژێر کردووە.
باسک نێت
بەپێی هەواڵی میدیاكان لە نێو لیستی ئەو ناوانەی کە گوایە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەربژێر کردووە، ناوی دوو ژن دەبینرێت، یەکێکیان هاوژینی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێرانە.
جەمیلە عەلام ناوێكی دیاری ئێرانە و نوسەر و توێژەرە و کچە گەورەکەی ئەحمەد عەلام هودا ئیمامی مەشهەدە، لەناو ئێرانیەكان خۆشەویستی زۆریان بۆی هەیە و هەرئەوەش وایكردووە میدیاکانی ئێران باس لەوە بکەن، كە بەربژێرێکی بەهێزە و ئەگەری سەرکەوتنی هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە