ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق: كەشتیە نەوتهەڵگەركانی عێراق بە گەروی هورمزدا تێپەڕبوون

وەزارەتی نەوتی عێراق: كەشتیە نەوتهەڵگەركانی عێراق بە گەروی هورمزدا تێپەڕبوون
باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاریی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراقی بە گەرووی هورمزدا و بەرپرسیارێتیی گواستنەوەی بارەکانی ئاشکرا کرد، وێڕای ئاماژەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی هەڵگری نەوتی خاوی عێراق بە گەرووی هورمزدا، جەختی کردەوە لە بەدواداچوونی جووڵەی کەشتییەکان لە ڕێگەی سیستەمە جیهانییەکانەوە تا گەیشتنی بارەکان بە پاڵاوگەکان.
سەلیم روكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاند:

تێپەڕبوونی کەشتییەکانی نەوت دوای بارکردنیان بە گەرووی هورمزدا بابەتێکی ڕاستە، بەڵام وەزارەت هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ڕێڕەوەکانیان یان وەرگرتنی مۆڵەتە پێویستەکان لە ئەستۆ ناگرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتی خاو لە بەندەر دەفرۆشێت، دواتر کڕیارەکە خۆی بەرپرسیارێتیی گواستنەوەی بارەکە و مامەڵەکردن پێوەی دەگرێتە ئەستۆ”.

وەزارەتی نەوتی عێراق لایەنی خاوەنداریی ئەو کەشتییانە نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە جووڵەیانەوە نییە دوای بەجێهێشتنی بەندەری هورمز ، بەشێک لە کەشتییەکان باری گەورەیان هەڵگرتووە کە ڕەنگە بگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاو”.

وەزارەتی نەوتێ عێراق لە ڕێگەی سیستەمی بەدواداچوونی جیهانییەوە چاودێریی جووڵەی کەشتییەکان دەکات، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) چاودێریی گەیشتنی بارەکان بۆ پاڵاوگەکان دەکات”.

ئاستی فرۆشتنی نەوت لە مانگەکانی دواییدا باشتربوونی پلەبەپلەی بەخۆیەوە بینیوە، مانگی ڕابردوو باشتر بوو لە مانگی پێش خۆی، هەروەها مانگی پێشوتریش باشتر بوو لە مانگی پێشتر، ئەمەش ڕەنگدانەوەی باشتربوونی بەردەوامە بە بەراورد بەو قۆناغەی کە دوای قەیرانی هەناردەکردن لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هاتە ئاراوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close