كوردستانهەواڵ

هاوڵاتیەک لەناوباخی گشتی هەڵەبجە خۆی خنكاند

ئەمڕۆ یەك شەممە، بەركەوتوویەكی چەكی كیمیاوی لە شاری هەڵەبجە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیس پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، هاووڵاتییەكی تەمەن 39 ساڵ لە نێو باخی گشتی هەڵەبجەدا خۆی خنكاندووە.

روونیشیكردەوە كە هاووڵاتییەكە ناوی “ك ح س” پیشەی كاسب و دانیشتووی گەڕەكی كانی عاشقان بووە، دوای گەیشتنی تیمی لێكۆڵینەوەی پۆلیس، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە.

بە پێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە بەركەوتەی چەكی كیمیاوی بووە و تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close