
ژمارەیەک لیژنەی پەرلەمانی ماوەیەک بەدواداچوونیان بۆ چەند بابەتێکی تایبەت بە ژیانی خەڵک کرد، لەوانە رەوشی ناوچە سنوورییەکان و بۆردوومان و تۆپبارانیان لەلایەن تورکیاوە، هەروەها رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
سەبارەت بەو پرسانەش پەرلەمان داوای کردبوو وەزیرە پەیوەندیدارەکان بێنە پەرلەمان و حکومەت وەڵامی پەرلەمانی دابووەوە و، رایگەیاند “وەزیرەکان ئامادەدەبن”.
ئەمڕۆ بڕیارە هەریەک لە: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستانەکانی ھەولێر وبەغدا و ڤاڵە فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و حکومەت و وەک سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانیش بەشداری دانیشتنەکە بکەن.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، خوێندنهوه بۆ راپۆرتی لیژنهی تهندروستی دەکرێت سهبارهت بهپهتای کۆرۆنا و وهزیری ناوخۆ و د. سامان بەرزنجی وهزیری تهندروستی ئامادەی دەبن.