
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، 10 ملیۆن و 52 هه‌زار و 482 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
بەپێی ماڵپەرى “Worldometer” كه به پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، 10 ملیۆن و 52 هه‌زار و 482 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندی (10) وڵاتی یه‌كه‌م كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (دوو ملیۆن و 84 هه‌زار و 545)
به‌ڕازیل (یه‌ك ملیۆن و 617 هه‌زار و 480)
هیندستان (918 هه‌زار و 735)
رووسیا (600 هه‌زار و 250)
چیلی (318 هه‌زار و 95)
پێرو (263 هه‌زار و 130)
كۆماری باشووری ئه‌فریقا (265 هه‌زار و 77)
ئێران (253 هه‌زار و 213)
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا به زیاتر له 200 وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانیی.
له كاتێكدا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته، 16 ملیۆن و 421 هه‌زار و 952 حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 652 هه‌زار و 308 كه‌س.