
ئەمریکا لەبارەی شەڕی نێوان پاکستان و هیندستان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
باسک نێت
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا
شەڕی نێوان پاکستان و هیندستان کێشەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نییە بەهیچ شێوەیەک، داوا لە هەردوولا دەکەین گرژییەکان کەم بکەنەوە، بەڵام هیچ پەیوەندیمان بە ناکۆکی و شەڕی نێوانیان نییە.
گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان دوای هێرشەکەی ڕۆژی 15ـی نیسانی 2025 هات، کە چەکداران لە پاهالگام لە کشمیر 26 کەسیان کوشت، ئەو ناوچەیە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی هێرشەکەی نەخستە ئەستۆی خۆی، هەرچەند نیودەلهی، ئیسلام ئابادی بەوە تۆمەتبار کردووە بەوەی لە پشت هێرشەکەوەیە، لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی پاکستانیش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە