كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامیی: با ئەم یادە گرنگە مێژووییە بکەینە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی ستەم و بێدادی

بزووتنەوەی ئیسلامیی لە یادی سەری ساڵی کۆچیدا: با ئەم یادە گرنگە مێژووییە بکەینە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی ستەم و بێدادی
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی ساڵیادی کۆچڕەوی پێغەمبەری خۆشەیستمان محمد، لە شاری مەککەوە بۆ شاری مەدینە کە بووە مایەی دامەزراندنی بەردی بناغەی دەوڵەتی ئیسلامی و سەرچاوەی بنەڕەتی بڵاوی بوونەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەسەرتاپای جیهان، کۆچڕەوی کۆچڕەو پێغەمبەر وەرچەرخانێکی مێژووی بوو لە جیهانی نەمافی و زوڵم و ستەم و بێدادی بە ئاڕاستەی دادپەروەری و خوا پەرستیەکی راستەقینەو پەیڕەوی لە ڕێبازی پیرۆزی خودا، بەوبۆنەوە ئێمە وەک بزووتەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهان دەکەین، ئێمە لە کاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیاری ئابووری و سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا گوزەر دەکات و ناعەدالەتییەکان تەواو هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستانی توڕەو بێزار کردووە، ئومێد دەکەین کە لایەنە ئیسلامییەکان بەتایبەتی و لایەنە سیاسییەکان بەگشتی ئەم بۆنە ئیسلامییە مێژووییە گرنگە بکەینە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی ستەم و بێدادی و ناعەدالەتی کە دەرهەق بە میللەتەکەمان ئەنجامدەدرێت، لە هەمانکاتیشدا پێویستە یادی ساڵیادی کۆچڕەی هاندەرمان بۆ زیاتر قوڵبوونەوەی و وردبوونەوە و توێژینەوە لەسەر سەرجەم لایەن و رەهەندە فکری و سیاسیی و ئایینییەکانی ئەم رووداوە گرنگە.
لە کۆتاییدا ئەوەتان وەبیر دێنینەوە کە پێغەمبەری خۆشەۆیستمان بەمانجی چەسپاندنی پایەکانی دادپەروەری لەنێو کۆمەڵگاو رەتکردنەوەی زوڵم و ستەم کۆچی کرد و لە واقیعیشدا ئەو پەیامە گرنگە لە نێو ژیانی وسڵماناندا بەرجەستەبوو، کەچی ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی یەکسانی و دادپەروەری نیشتمان جێدەڵێن و بە هەزاران رۆڵەی ئەم نشتمانە روویان کردە وڵاتانی ئەوروپا.
مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
۲۹ی ذی الحجة ۱٤٤۱

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close