عێراقهەواڵ

كاظمی چەند بەرپرسێكی باڵا دوور دەخاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بەرپرسی باڵای عێراق دەگۆڕێت، لەنێویاندا سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆكی وەقفی شیعی.

درەنگانی شەوی رابردوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی باڵادا كردووە، لەوانە، فالح فەیازی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لابردووە و خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووتری بەرگری عێراقی خستووەتە شوێنی. ھەروەھا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و سەرجەم بەڕێوبەری دەروازە سنورییەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و حەیدەر شەمەری، بە سەرۆكی وەقفی شیعی داناوە و نائل سەعدی بە سەرۆكی دەسەڵاتی فرۆكەوانی داناوە، ھەروەھا باسم عەلی كردووەتە سەرۆكی بانكی رەشید و ژمارەیەك بەرپرسی نوێی بۆ دەستەی راگەیاندنی عێراق داناوە.

ئەوە لە كاتێكدایە، پێشتر ئەم پۆستانە بە تەوافوقی لەنێوان حزبەکان دادەندران، بەڵام كازمی ئەم گۆڕانكارییانەی بە تەلەفۆن ئەنجامداون.

لەوبارەوە سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، خالید عوبەیدی بە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دانەندراوە و ھەواڵەكە دوورە لە راستییەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ لێدوانێكی فەرمی لەوبارەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close