نوسەران

دیۆنتۆلۆجیای (پلازما بەخشین)

هێمن عبدالقادر

……………………………………………………..
فرۆشتن و بازرگانی کردن بە خوێن و پلازمای ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە کارێکی نا ئەخلاقیە، ئەو ڕۆژەی کە پێیان ووتی پشکنینەکەت پۆزەتیڤە ، چەند غایلە و گومان بە دڵ و ذیهنتا هاتوون ،
چەند جار لە خۆتت پرسیوە تۆ بڵێی مناڵەکەم ببینمەوە ؟
تۆ بڵێی ئەمە کۆتایی ژیانم بێت ؟
مەگەر وا بیرت نەکردۆتەوە ئەوەی هەتە دەیبەخشیت بەس ئەم جارەش نەمریت ؟
ئەی بۆ کەخودا چاکەی لەگەڵ کردویت و زیندویت تۆش سوپاسی ناکەیت بە (دەم ) نا بەڵکو بە رزگارکردنی ژیانی کەسێک ،
بۆ کە ئەکەوینە بەر شەپۆلی دەریا هاوار ئەکەین و ئەپاڕیینەوە ، بەڵام کە گەیشتینە ووشکانی و ئارامی ، لەبری سوپاس و بەخشین دیسان دەبینەوە بە خراپەکار
………………………..
بتڵێک خوێنی کەسی چاکبووە گریمان فرۆشرا بە (٢٠) وەرەقە ، بیست وەرەقە چی لە ژیانی تۆ دەگۆڕێ ، بۆمەگەر تا ئێستا چەند بیست وەرەقەیمان لە ئوتومبێل و خانو و زەوی و مۆبایل و ناوماڵ گۆڕین و جل و بەرگ زەرەر نە کردووە ،
……………………..
بابەتەکە ئاڵوگۆڕی ژیان و مردنە بەرامبەر بە پارە و دراو ،
هەر ژیان و مردنێک نرخەکەی پارەبێت تاوانە هەم لای خودا و هەم لای یاسا و خەڵکیش ، تۆ کە خوێنەکەت دەفرۆشی رەنگە ڕووت نەیەت جارێکی تر تەماشای ئەو کەسانە بکەیتەوە ، وەلێ کە بەخشیت تۆ دەبیتە گەورە و ژیانەوەی چەندین کەس
……………………..
چەند بەختەوەرە ئەو منداڵەی کە بەهۆی نە مردنی دایکیەوە ژیانی لێتێک ناچێت و بەیانیان بە دڵتەنگی ناچێت بۆ قوتابخانە ….
چەند دڵخۆشە ئەو کچەی کە لەکاتی شو کردنیدا باوکی ئامادەیە و لە پشتی دەوەستێت و غەمگین نابێت
چەند پڕ ئازارە ئەو کوڕەی باوکی ئەمرێ و دەست لە خەونەکانی هەڵدەگرێت و هەر بە گەنجێتی ملی بازاڕ و کاسبی ئەگرێت و بۆ ئەوەی شوێنی باوکی بگرێتەوە و خێرا پیر دەبێت
تۆ هەموو ئەم کارانە ئەتوانی بکەیت .. ئەتوانی نەهێڵی هەموو ئەمانە ڕوو بدەن ،
…………………………………….
خودا بەردی زۆری لەسەر ئەم هەسارەیە جێگیر کردووە ، وەلێ هەموویان ئەڵماس نین ، تەنها چەند بەردێکی کەم ئەڵماسە
خودا ملیارەها لیتر خوێنی کردۆتە لاشەی مرۆڤەوە لە سەر ئەم هەسارەیە ، وەلێ خوێنی کەسێکمان دینارێک ناکات بۆ ئەم نەخۆشیە ، تەنها ئەوانەتان نەبێت کە چاک بونەتەوە
بڕۆن و ئەو چاکەیە لەگەڵ خۆتان و خەڵکدا بکەن و ببەخشن ،
چەند غەمگینە ئەو منداڵەی لەبری باوەشی دایکی وێنەکەی ئەخاتە جزدانەکەیەوە
(ئەگەر خودا بیەوێت ) تۆ هەموو ئەمانە ئەتوانی بوەستێنیت …
بڕۆن و ببەخشن بەبێ هیچ شتێک هەر وەکو چۆن گوڵەباخێک بە تەوایی خۆی ئەکاتەوە و هەرچی هەیە لە بۆن و جوانی بە بێ هیچ بەرامبەرێک ئەیبەخشێت و بۆ هەتا هەتایە بە جوانی و سەرنج ڕاکێشی ئەمێنێتەوە ، بڕۆن و بە سەرنج راکێشی لای منداڵێک بمێننەوە باشترە لە هەموو پارەی دنیا.
نوقتە سەری دێڕ …..
…………………………………………………..
*دیۆنتۆلۆجیا (ئاکاری ئەرکی) واتە لە گشت بابەتێکی رەوشتی وەک ئەرک بڕوانیت ، هیوادارم بەم پۆستە منیش ئەو ئەرکە ئەخلاقیەم بەجێ هێنابێت و پۆستەکەش (کاتیە)
*بە سوپاسەوە ژمارەیەکی زۆریش لە چاکبوەکان بەبێ هیچ بەرامبەر و داواکاریەک خۆیان خوێنیان بەخشیوە
*ئەم بابەتە ، بابەتێکی زانستی ئەبستراکتە و ئیشی ئێمە نیە و کاری پزیشک و تاقیگەیە بەئارگۆمێنت پشتگیری ئەمە بکات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close