نوسەران

به‌ديلى (كاتيى) مزگه‌وته‌كان كوێيه‌‌ وچى بكرێت…؟؟

به‌ديلى (كاتيى) مزگه‌وته‌كان كوێيه‌‌ وچى بكرێت……….؟؟

— وه‌ڵامێگه‌لێكى شه‌رعى و واقيعى په‌له‌وپوخت ‌ —

ن. عبدالرحمن‌ محمد عارف
ئه‌گه‌ر30 رۆژه‌ى ره‌مه‌زان دوعاو نه‌فره‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات بنێرن، چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات بترسێت له‌دوعاو نه‌فره‌تى سته‌ملێكراو كه‌ هه‌م خه‌ڵك و هه‌ميش ماڵه‌كانى خودان، باشترين هه‌نگاو ئه‌وه‌يه‌ زۆر زو به‌په‌له‌ بيرێكى واقيعى و فيقهيانه‌ بكه‌ينه‌وه‌، هه‌تا رێكه‌وين له‌سه‌رئه‌وه‌ى له‌ مانگى ره‌مه‌زان چۆن عيباده‌ته‌كانمان بكه‌ين و جه‌وێكى ئيمانيى بۆ خۆمان خه‌رمان بكه‌ين، بۆيه‌ ئه‌پرسم به‌ديلى (كاتيى) و ناچاريى مزگه‌وته‌كان چيه‌ له‌م مانگه‌ى ره‌مه‌زندا … ؟؟.
1- له‌كات وساتى ته‌بيعيدا كه‌واقيع دوره‌ له‌گرفت و له‌مپه‌ره‌كان مزگه‌وت به‌ديلى نيه‌ بۆ جومعه‌ وجه‌ماعه‌ت وئه‌وعيباده‌تانه‌ى تايبه‌تن و به‌ستراون به‌مزگه‌وته‌وه‌ قورئان ئه‌فه‌رموێت: وَأَنَّ ٱلۡمَسَـٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدࣰا و لَّمَسۡجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقۡوَىٰ مِنۡ أَوَّلِ یَوۡمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِیهِۚ به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌مپه‌رو گرفت هه‌يه‌!.
2- ئه‌گه‌ر توانا هه‌يه‌و دڵنيايى هه‌يه‌ كه‌ گرفتى گه‌وره‌تر له‌ داخستنى كاتيى مزگه‌وته‌كانى لێنابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ باموسڵمانانى هه‌رگه‌ڕه‌ك و شوێن و ناوچه‌يه‌ك به‌ پێشڕه‌وى مامۆستايانى ئايينى، به‌شێوه‌ى له‌سه‌رخۆو ئارامى و دور له‌ زيان و زه‌حمه‌تى مادى ومه‌عنه‌وى و به‌ ره‌چاوكردنى هه‌ندێك رێنمايى ته‌ندروستى، مزگه‌وته‌كات بكه‌نه‌وه‌ و جمعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راويحى تێدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگرتن له‌خراپه،‌خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: (وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ أَن یُذۡكَرَ فِیهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِی خَرَابِهَاۤۚ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ مَا كَانَ لَهُمۡ أَن یَدۡخُلُوهَاۤ إِلَّا خَاۤىِٕفِینَۚ لَهُمۡ فِی ٱلدُّنۡیَا خِزۡیࣱ وَلَهُمۡ فِی ٱلۡـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِیمࣱ ) .
3- ئه‌گه‌ر خاڵى دوه‌م گونجاو نيه‌و له‌ توانادا نيه‌، ئه‌وه‌ با شوێنه‌ گشتيه‌ كراوه‌كان وه‌ك باخچه‌و سه‌ربان و كۆڵانه‌ گه‌وره‌كان و بنكه‌ى حيزبه‌ ئيسلاميى و رێكخراوه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆنوێژه‌كان به‌ تايبه‌ت 5 نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ و ته‌راويحه‌كان (نه‌ك نوێژى جومعه‌)، ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى له‌ زه‌وى و شوێنى‌ كه‌سێكدا نه‌كرێت نارازى بێت و رێگه‌ى هاتوچۆى خه‌ڵك ته‌سك و داخراو نه‌كات!، له‌به‌رئه‌وه‌ى شه‌رع هه‌مو زه‌وى به‌ شوێنى عيباده‌ت به‌ گشتى به‌تايبه‌تى نوێژه‌كان ناساندوه‌ وه‌ك پێشه‌وامان ئه‌فه‌رموێت : عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : “…. وجُعلت لي الأرض كلها مسجداً وطهوراً. فأيُّما رجل من أمتي أدركته الصلاة فليصل … ” متفق عليه.
4- ئه‌گه‌ر خاڵى دوه‌م و سێيه‌م جێ به‌جێ نابێت ئه‌وا چاره‌سه‌رى شه‌رعى ئه‌مه‌يه‌،
هه‌ريه‌كه‌و له‌ماڵى خۆى و خێزانى و كه‌سانى نزيكى هه‌رچه‌ندبن نوێژى جه‌ماعه‌ت وته‌راويح بكه‌ن، كام كه‌س له‌و خێزانه‌ قورئان باشتر ئه‌خوێنێت بكرێته‌ ئيمام، ئه‌گه‌رهه‌تتا ته‌نها دو سوره‌تى (فاتيحه‌و قل هو الله)ى باش ره‌وان بێت دروسته‌ بكرێته‌ ئيمام، ئه‌وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ى به‌ته‌نها وهه‌ريه‌كه‌و بۆخۆى نوێژبكات و دابراو بێت له‌ جه‌ماعه‌ت و جه‌وه‌ ئيمانيه‌كه‌، ئه‌سڵيش ئه‌وه‌يه‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان له‌ ماڵه‌وه‌ بكرێن و بۆ فه‌رزه‌كانيش ناچارييه‌، پێغه‌مبه‌ر موسا و شوێنكه‌وتوانى كه‌ فيرعه‌ون رێى نه‌دا نوێژ به‌ ئاشكرا بكه‌ن خواى گه‌وره‌ فه‌رموى برۆنه‌ ماڵه‌وه‌ و ماڵه‌كانتان بكه‌نه‌ شوێنى نوێژو عيباده‌تتان وه‌كو ئه‌فه‌رموێت : (وَأَوۡحَیۡنَاۤ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِیهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوۡمِكُمَا بِمِصۡرَ بُیُوتࣰا وَٱجۡعَلُوا۟ بُیُوتَكُمۡ قِبۡلَةࣰ وَأَقِیمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ).
ئه‌م چوار چاره‌سه‌ره‌ له‌ شوێن و شارێك بۆ شوێن و شارێكيتر جياوازه‌، له‌وانه‌يه‌ ‌شوێنێك خاڵى دوه‌مى بۆ بشێت بۆ شارێكيتر خاڵى سێيه‌مى بۆ گونجاوبێت و هه‌روه‌ها ناوچه‌يه‌كيترخاڵى چواره‌م بتوانن جێ به‌جێى بكه‌ن، هه‌مو زه‌مان و مه‌كانه‌كان وه‌ك يه‌ك نين . والله اعلم

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close