نوسەران

لیژنەی فەتوا وبەخۆداچونەوەیەک…

ن.لیلی علی عبدالعزیز

لەسەرو بەندی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو خستنەڕوی مەترسی بڵاوبونەوەی وە ک ڤایرۆسێکی کوشندە،، لەکوردوستانیش وەک ووڵاتانی تر بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی وبەپێی ڕێنماییە تەندروستی یە کان بڕیار درا بەداخستنی تەواوی شوێنە گشتی و ڕاگرتنی بۆنە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەمە ئاساییەو پرسەکە پرسێکی مرۆڤایەتی یە پاراستنی گیانی مرۆڤیش لە شەرعی پیرۆزی ئیسلامدا لەسەرو پرسەکانی ترە .

بەڵام لێرەدا ئەوەی پێویستی بەهەڵوەستەو بەخۆداچونەوەیە بۆ مامۆستایانی بەڕێزی لیژنەی فەتوا وەک لایەنێکی سەرەکی لەم مەسەلەیە چونکە داخستنی مزگەوت و وەستاندنی شەعائیرە دینی یەکان دەگەڕێتەوەبۆ ئەو لایەنە ولەهەمانکاتدا پەیوەستە بەزۆرینەی خەڵکەوە.

ئەوەی نیگەرانی لای موسوڵمانانی ئەهلی مزگەوت دروست کرد بێ وەڵامی ئەو پرسیارەبو کەڕۆژانە بەرگوێمان دەکەوت ئایاکاتێک مەرجی خۆپارێزی لەم پەتایە پاک و خاوێنی یە کوێ لەمزگەوت و ئەهلەکەی ، خاوێنترەو پابەندن بە بڕیارو ڕێنمایی مامۆستاو ووتاربێژەکانەوە؟!!

بەڵام بەداخەوە ئەم پرسیارە وچەندان پرسی تر کەدەبو ڕۆژانە وەڵام بدرێنەوەو موسوڵمانان گوێبیستی شتی تازە لە دەم ڕاستەکانیانەوە بن وەک چۆن ڕۆژانە وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی ڕونکردنەوەو ڕێنمایی و چاوڕوونی نوێیان دەدا ،کەچی ئەوەی بینیمان لیژنەی فەتوا تەنها ڕۆژی فەرمانی داخستن و ڕاگرتنی مزگەوت و شەعائیرە دینی یەکانی پیشان دران کەلەلایەن سوڵته ی ناوخۆو تەندروستییەوە پێی درابو ،دواتر تەنانەت لەسەر ئەوەش کە ئەوقاف مزگەوتی خستە پاڵ کڵیساو کەنیسەو ئاتەشگە هیچ جوڵەو نوتقێکمان لێ نەبیستن کە دەبو بەتوندی هەڵوێست وەرگرن و سنور بۆ بێژەرەکانی دانێن. ئەو لیژنە بەڕێزە پێویستە لە مەغزای فەتوا بگەن ،کەناکرێت سوڵتە فەتوا بەتۆ دەربکات،بەڵکو ئەوەتۆی موفتیت پێویستە سەربەست و ئازاد بی و دوور لە تەبەعیەت بۆ دەسەڵات لێکوڵینەوە بکەیت و بەپێی بەرژەوەندی گشتی و بنەمای شەرع دەست بۆ ئەو پرسە مەترسیدارە بەریت.

ئەنجا حاکم و ده سەڵات و سوڵتە بێنەسەر قسەی تۆ و کار بەفەتواکەبکەن. بەڵام ئەوەی بینیمان نەک لەکوردستان لە ووڵاتانی تریش بەداخەوەلەسەر فەرمانی دەسەڵات فەتواکە درا بۆیە خەڵک قورس بو هەزمی بکات .

لێرەدا زەرورەتی دیراساتی شەرعیمان بۆ دەردەکەوێت،پێویستە فەقیهو زانای پسپۆڕمان بێت لەبوارەکانی پزیشکی و ئابوری خۆیان بەدواچون بکەن لێکۆڵینەوەبکەن تاوتوێی دۆخەکە بکەن زانیاری بەدەست بێنن نەک چاوەڕێی پزیشکێک بن خوار خۆیان زانیارییان بداتێ ،دەست بردن بۆ دانی فەتوا لەسەر بنەمای زانیاری دروست ولێکۆڵینەوەی باوەڕپێکراو دەدرێت نەک حاکم و ئەوقافێک زەردەشتی و ئیسلام و مزگەوت و ئاته شگە ،جومعەو ڕەمەزان و نەورۆز وەک یەک و لەیەک ئاستدا ببینێت!!

ئەم چەرخە کە فەقیهو زانای (موسوعە)مان نیە بتوانێت لەهەمو پرسەکان پسپۆڕبێ و شارەزایی هەبێ وقسەی تیابکات،کەواتە پێویستمان بە فەقیهی پسپۆڕە لەبوارەجیاجیاکانداکەهەمو کەرەستەو ئامڕازەکانی لەبەردەست بێت بۆ نەکەوتنەهەڵەوڕاڕانەکردنی موسوڵمانان .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close