نوسەران

خەڵکی غەززە بڕیار دەدەن کە سەرکەوتنیان بەدەست هیناوە یان شکست

د.مهدی قادر ✍️باسک نێت

– خەڵکی غەززە بڕیار دەدەن کە سەرکەوتنیان بەدەست هیناوە یان شکست، نەک تۆیەکی دەمبەتاڵی دەستنوقاو کەبە کۆمێنتێک ، دینارێک پشتگیریان نەبویت.

– ڕاستە غەززە وێران بوو، نزیکەی ٥٠ هەزار کەس شەهیدبوون، بەڵام خەڵکی غەززە ١٥ مانگ خۆڕاگربوون و تەسلیم نەبوون ، هەزاران سەربازی رژێمی داگیرکەریان لەناو سەدان تانکی مێرکاڤادا کردە خۆڵەمێش و ناچار بە کشانەوەیان کردن.

– هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت تەسلیم بەدوژمن نەبێت، هەرچەندە دڕندە و خوێنڕێژبێت وەک رژێمی زا/یۆ/نی/ ئەو گەلە ئەمڕۆش نەبێت سبەی هەر سەردەکەوێت.

– دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی خەڵکی غەززەیان بەتەنها جێهێشت، گەلانی ئیسلامیش جگە لە هاوخەمی و دوعا و کۆمەکی دارایی نەیانتوانی کاری گەورەتر بکەن.

– دەرکەوت نەتەوەیەکگرتوەکان رۆڵی لە ڕاگرتنی شەڕ لەژێر سفردایە و ناتوانێت خەڵکی سڤیل بپارێزێت.

– وڵاتە زلهيزەکانی وەک ئەمریکا و فەرەنسا و زۆرێکی تر شەریکی جینۆسایدی غەززەن.
– ئیسرا/ ئیل نەیتوانی لەو ناوچە بچوکەدا دیلەکانی بدۆزیتەوە و ئازاد بکات، تانک و تەیارە و موشەک نەیانتوانی کلاشینکۆف و یاسین ١٠٥ بێدەنگ بکەن.

– ئەگەر گەلانی ئیسلامی و دەوڵەتانی ئیسلامی یەکڕیز بن دەتوانن چۆک بە هەموو زلهێزانی جیهان دابدەن و بەرگری لەسەربەخۆیی و شکۆی ئومەتی ئیسلامی بکەن، نەک بەم زەلیلیەی ئێستایان ڕازی ببن.

– وڵاتی ئەفریقای باشور ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە دادگایی کردنی ڕژیمە شێرپەنجەییەکە و دەبێت سەرانی جینۆسایید لەدادگای لاهای دادگایی بکرێن.

– گەلانی زیندوی جیهان لە ئەمریکا و ئەوروپا سەدان خۆپیشاندانی ملێۆنیان سازکرد دژی جینۆسایدی خەڵکی غەززە. خوێندکارانی زانکۆکانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕۆڵیکی گەورەیان گێرا لە پشتیوانی خەڵکی غەززە و دژی جینۆسایید وەستانەوە.

– بزوتنەوەی حەماس و سەرکردەکانی وەک هەنیە و سنوار و …. رەمزی قوربانیدان و بەرگری و رۆحی گیان فیدایی بوون کە لە مێژووی ئیسلامی دا بە ئاوی زێڕ دەنوسرێتەوە.

– دایکان و مناڵانی غەززە زۆرترین قوربانی چەکە پێشکەوتوەکانی دونیا بوون.

– تاکە چارەسەر دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ فەلەستینەکان.

– روداوەکانی ٧ ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دوایی گۆرانکاری ڕیشەیی لە ناوچەکەدا دروستکرد و باڵانیسی هێزی ناوچەیی گۆڕا و ڕژێمی سوریا روخا و کێشەی گەلی کورد لەسوریا بەرەو چاسەر دەڕوات و پرۆسەی ئاشتی نیوان کورد و تورک جارێکی دیکە ئومێدی چارەسەری بۆ گەڕاوەتەوە.

– جەنگی نابەرابەری ١٥ مانگەی سەر غەززە سەدان وانەی سەرکەوتن و شکستی تیدایە و گەلانی سەربەخۆخواز دەتوانن سودی لێوەربگرن.

دەکرێت دەیان سەرەقەڵەمی تر هەبێت لەسەر کۆی جەنگەکە ، هۆکار و دەرهاویشتەکان بە زوبانێکی ئەکادیمی بێلایەن بنوسرێت و ببێتە وانە و پەند بۆ گەلانی جیهان بەگشتی و گەلی کوردی بێدەوڵەت بەتایبەتی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close